روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە
هه‌ڵه‌یه‌كی به‌شێك له میدیاكان راست ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌ڵه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی زانیاریێكی ناو گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە وتاری دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن، کە رۆژی شەممە لە قوتابخانەیەکی دهۆك پێشکەشی کرد و گوتی: "بە پێی بەداوداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 35000 پۆلی دیکە هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەی چەند دەوامیی رزگاری بێت".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "بەداخەوە کۆمەڵێك سایت ژمارەکەیان بە هەڵە نووسیوە سێ هەزار و پێنجسەد (3500) پۆل، لە کاتێکدا راستییەکەی سی و پێنج هەزار (35000) پۆلە".
H.B