قائیمقامی کەرکووک دەستبەسەر كرا

ئه‌ركی خۆی رانه‌په‌ڕاندووه‌

K24 – كه‌ركووك:

لەسەر سکاڵایەکی بەڕێوبەرایەتیی وەرزش و لاوانی کەرکووک، فەلاح خەلیل، قائیمقامی سەپێندراوی کەرکووک لە بنکەی پۆلیسی قۆریە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند، لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکووک، لە دوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە ژمارەیەک خانوو لەسەر زەویی وەزارەتی وەرزش و لاوان دروست کراون، دوای ئاگادارکردنەوەی قائیمقامی کەرکووک بە لادانی زیادەڕۆییه‌کان، بەڵام ناوبراو ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتییەکە سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کراوە.

نەجات حوسێن، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک هەواڵی دەستگیرکردنەکەی قائیمقامی کەرکووکی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە، بەڵام رەتی کردەوە  پەیوەندیی بە گەندەڵییەوە هەبێت، وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس کراوە.

گوتیشی: لەکاتێکی دیکەدا زانیارییەکان سەبارەت بە دەستگیرکردنەکەی قائیمقامی کەرکووک دەخەینە ڕوو.

پۆستی قائیمقامی کەرکووک پشکی کوردە و ئێستا لەلایەن توورکمانێکەوە بەڕێوە دەبرێت، هاوشێوەی پۆستی پارێزگا ر و زیاتر لە پەنجا پۆستی دیکە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە کورد وەرگیراونەتەوە.