ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری ھەولێر كۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له مهكتهبی سیاسی پارتی بە كوردستان24ی راگەیاند، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوە و پرسەكانی ئێستای ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ بكەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باسكردن دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا؛ هەروەها، شاندی پارتی پێكدێت لە فازل میرانی، كاكەمین نەجار و محموود محەمەد.
H.J