جه‌نگ ئاواره‌كان ده‌گێڕێته‌وه چاخه‌كانی پێشوو
نه‌خۆشی و مار و مێروو هه‌ڕه‌شه له ئاواره‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ندێك له ئاواره سوورییه‌كانی گونده‌واری ئیدلب و حه‌ما، ئهشكهوتهكانیان كردووه به لانه‌یه‌ك بۆ ژیان و خۆحه‌شاردان، پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگ ماڵ و خانووهكانیانی وێران‌كرد.
ئهشكهوتنشینهكان له ژیانێكی سه‌ختدان و به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنان و شێ و ته‌ڕی، ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌كی دیكه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌می هه‌واگۆڕكێ و شێیه‌كی زۆر، بووه‌ته هۆی نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی لای منداڵان و به ساڵاچووه‌كان، جگه له‌وه‌ش دووپشك و مار و مێروو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان.
ژنێكی سووری كه له یه‌كێك له‌و ئهشكهوتانهدا نیشته‌جێیه ده‌ڵێت: "منداڵه‌كانمان به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون به‌هۆی ناته‌ندرووستی شوێنه‌كه و به‌رده‌وام به رێگای پزیشكهوهین تا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین".
رێكخراوه فریاگوزارییه‌كانیش ده‌ڵێن، ژماره‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه گه‌یشتووه‌ته 900 هه‌زار كه‌س له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئیدلب و گونده‌واری حه‌ما له ماوه‌ی 5 مانگی رابردوودا.