مهسرور بارزانی: ئەنوەر شێخانی خزمەتێکی زۆری هونەری کوردیی کردووە
پرسەنامەیەک ئاراستهی بنەماڵەكهی دهكات
K24 - ههولێر:
بهبۆنهی كۆچی دوایی هونهرمهند ئهنوهر شێخانی كه ئهمڕۆ له شاری ههولێر كۆچی دوایی كرد، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پرسهنامهیهك ئاراستهی بنهماڵهكهی دهكات و دهڵێت: "مامۆستا ئەنوەر شێخانی رۆڵێکی بەرچاوی لە بواری فیلم و شانۆی کوردیدا هەبوو، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردیشی کردووە".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامهكهیدا دهڵێت: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کورد (ئەنوەر شێخانی)ـم بیست. پرسە وسەرەخۆشی گەرم لە بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت"
دهقی پرسهنامهكه
بۆ بنەماڵەی هونەرمەند ئەنوەر شێخانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کورد (ئەنوەر شێخانی ) م بیست . مامۆستا ئەنوەر شێخانی رۆڵێکی بەرچاوی لە بواری فیلم و شانۆی کوردیدا هەبوو ، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردیشی کردووە. پرسە وسەرەخۆشی گەرم لە بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/9/23
ژیاننامەی ئەنوەر شێخانی
ئەنوەر شێخانی ساڵی 1951 لهدایك بووه، دەستپێکی کاری ھونەری لە ساڵی 1970 لە تیپی پێشڕەوی سەر بە سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بووە، شانۆگهریی (سهرهتان) یەکەمین كاری شانۆیی بووه كه بهشداریی تێدا كردووه، بەڵام بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی گۆڕا بۆ (مارەیی).
ـ دوای 5 ساڵ لە کاری رێکخستن بۆ پارتیی دیموکراتی کوردستان، لە نەورۆزی 1973 بە تۆمەتی سیاسی دەستگیر دەكرێت و لەگەڵ ئەشکەنجەدان و ڕاگواستن بۆ دیوانیە، پاشان رادەكات و پەیوەندی بە بارەگای هێزی دەشتی هەولێر لە دەکات لە دێگەڵە و دەبێتە پێشمەرگە، سەرەتا لە ناوچەی قەڵادزێ دەبێت، دوای شۆڕش دەچێتە ئێران و لە ساڵی 1976 دەگەڕێتەوە، راستەوخۆ لە دوای گەڕانەوە دووبارە رادەگوازرێتەوە بۆ دیوانیە.
لە ساڵی (1976)، لە رێگەی هەڵبژاردن بووەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد مەڵبەندی گشتی، لەبەر ڕێگریکردن لە دەستوەردانی چالاکی حزبی بەعس نەیانهێشت لە ساڵێک زیاتر بەردەوام بێت.
دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھونەرمەندانی کوردستان/ هەولێر 31/3/1991.
دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی (KTV)، 1992).
دەستەی دامەزرێنەری چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی بووە و دیارترینیان بەرنامە جەماوەرییە ارتجالیەکەی ھەگبەی کوردەواری، وەکو یەکەمین بەرنامەی فۆلکلۆری و کولتووری و لە هەمان کاتدا وەکو یەکێک لە ئەکتەری سەرەکییەکان بۆ ماوەی 10 ساڵ (1993-2003) بەردەوام بوو لە KTV.
دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کورردستان، لە ساڵی 1998، (4) ساڵيش وەکو سکرتێری گشتی سەندیکا هەڵبژێردرا.
لەگەڵ یەکگرتنەوەی سەندیکا و یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان لە کۆنگرەی یەکگرتن لە ساڵی 2006، وەکو سکرتێری گشتی رێکخراوی ھونەرمەندانی کوردستان هەڵبژێردرا و کارەکتەری سەرەکی بوو لە پێشخستنی یەکگرتنەوەکە و ڕێکخراوەکە بوو.
ـ زیاتر لە 60 کاری شانۆيی وەکو ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەم و دەرهێنان بەشداری کردووە.
وەکو ئەکتەرو بەرھەم ھێنەر بەشداری نزیکەی لە 10 فیلمی سینەمايی ناوخۆیی و بیانی درێژ کردووە و فیلمەکان لە فیستیڤاڵە جیھانيیەکان دەسکەوتی بەرچاویان ھەبووە.
سەرپەرشتی و بەشداری دەیان درامای کردووە و رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە دەیان کورتە فیلم، بەڕێوەبەری بەرهەمی دیکۆمێنتاری، دیارترینیان کە ناوبانگی نێودەوڵەتی بەرچاوی هەبوو؛ (گۆڕە بەکۆمەڵەکان، علی کیمیایی).
بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتى رێزلێنانە.