داعش 15 سه‌ربازی سووریای كوشت
رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌ردولا روویدا و 3 چه‌كداری داعش‌یش كوژران
K24- هه‌ولێر:
میدیاكیانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگه‌یاند: كه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌یه‌كی سوپای سووریا له نزیك شارۆچكه‌ی سوخنه له رۆژهه‌ڵاتی حمس و به‌و هۆیه‌وه پازده سه‌ربازی سووریا كوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان له سووریا، هه‌ر له چوارچێوه‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی داعش و سوپای سووریادادا، 3 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ش كوژران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا چالاكبوونه‌وه‌ی داعش و زیادبوونی هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق و سووریا رایگه‌یاند.
H.B