رانیه‌.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا

گه‌نجه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئافره‌ته‌ شۆفێره‌كه‌ش به‌گوێره‌ی یاسای هاتوچۆ راگیراوه‌

K24- رانیه‌:

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا گه‌نجێكی تەمەن ۱۷ ساڵ گیانی لەدەستدا، راشیگه‌یاند، ڕوداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ڤێرسا و ماتۆڕسکیلێك ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەست داوە.

وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، قوربانیەکە به‌ ناوی (م.ع) پیشەی قوتابی بووە و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی ڕانیە بووە.

بە گوتەی پۆلیس، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ڕەگەزێ مێیە و ئێستا بەپێی مادەی ۲٤ لە یاسای هاتوچۆ و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، دوای ئه‌نجامدانی توێكاریی پزیشكی، ته‌رمی قوربانییه‌كه‌ راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌ و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

H.B