پوتن: ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی هۆكاری ململانێی وڵاتانه
هه‌وڵده‌درێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر رایگشتی و ژیانی سیاسی وڵاتان درووست بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، پێویسته رێگری له ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆیی وڵاتان بگیرێت.
سه‌رۆكی رووسیا له میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی هاوبه‌ندی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ، كه له قازان به‌ڕێوه‌چوو، پوتن گوتی: ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری وڵاتان هه‌یه و هه‌وڵده‌درێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر رایگشتی و ژیانی سیاسی وڵاتان درووست بكرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و ململانێی ههمهجۆر.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌ستتێوه‌ردان له هه‌موو شتێك‌دا ده‌كرێت و چه‌مكی سه‌روه‌ری رۆشنبیری و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌ق كراوون و رێگری له‌وه ده‌كرێت گه‌لان خۆیان چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.