بۆینگ قەرەبووی خێزانی قوربانیانی فڕۆکەی ماکس 737 دەکاتەوە

هەر خێزانێکیان 144 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرێت

K24 – هه‌ولێر:

رێکخەرانی سندووقی هاوکاری دارایی سەر بە کۆمپانیای بۆینگ رایگەیاند، سندووقەکە قەرەبووی خێزانی قوربانیانی هەردوو فڕۆکەی بۆینگ 737 ماکس دەکاتەوە.

سندووقەکە رایگەیاند، کۆی قوربانییەکانیان 346 کەسە و هەر خێزانێکیان 144 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرێت.

سندووقەکە لە تەمووزی رابردوو دامەزراوە سه‌رمایه‌كه‌ی 50 ملیۆن دۆلارە. کە مەبەست لێی قەرەبووکردنەوەی خێزانی قوربانیانی تێکشکانی هەردوو فڕۆکەی ماکس 737ـە.

هاوکات کۆمپانیای بۆینگ دوای تێکشکانی دوو فڕۆکەی ماکس 737 لە ئەسیۆپیا و ئەندۆنیزیا، فڕینی فڕۆکەکەی قەدەغە کرد.