ئابووری عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داڕماندایه
لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات عێراقیان نغرۆی قه‌رز و گه‌نده‌ڵی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له عێراقدا حكومه‌ت خۆی به دوور ده‌گرێت له ئاشكراكردنی بڕی راسته‌قینه‌ی ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كی و ناوخۆییانه‌ی له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوون و هاوكات ره‌وشی ژیانی خه‌ڵكی عێراق تا دێت خراپتر ده‌بێت و به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان زۆرینه‌ی داهاتی نه‌وتی عێراق بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌چێت.
حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، له 2003ه‌وه تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره و گرنگیان ئه‌نجام نه‌داوه، كه بوترێت ئه‌و داهاته‌ی له نه‌وت ده‌ستی ده‌خه‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌رج كراوه.
مونقز داغر، شاره‌زای بواری ئامار رایگه‌یاند، له 2003ه‌وه له عێراقدا زیاتر له تریلیۆنێك دۆلار به هه‌ده‌ر دراوه.

به گوێره‌ی مه‌زنده‌كان، عێراق له نێوان 40 تا 80 ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه. و هێشتا وڵاتانی كه‌نداو داوای 40 ملیار دۆلار قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ده‌كه‌ن، كه پێش رووخاندنی له 2003 كه‌وتبووه ئه‌ستۆی.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وڵاتانی كه‌نداو له‌و قه‌رزه‌ش خۆش بن، ئه‌وا عێراق به بڕی 40 ملیار دۆلاری دیكه قه‌رزاری وڵاتانی دیكه‌یه.
دواین مه‌زنده‌ی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ره‌وشی ئێستای عێراق، كه له ته‌مموزی رابردوو رایگه‌یاند، ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵام ره‌وشی ئابووری عێراق داته‌پیوه.
سندووقه‌كه راشیگه‌یاند، بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و گه‌شه‌كردنی ئابوورییه‌كه‌ی دوای شه‌ڕی داعش زۆر به هێواشی هه‌نگاو ده‌نێت. به جۆرێك كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی جگه له نه‌وت كه‌متره له رێژه‌ی له سه‌دا یه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاماری ساڵی رابردوودا راگه‌یه‌ندراوه. سه‌ره‌ڕای سستی له پرۆسه‌كانی بنیاتنانه‌وه و وه‌به‌رهێنانی گشتیی، كۆی گشتیی به‌رهه‌می ناوخۆ به رێژه‌ی %0.6 كه‌میكردووه.

به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، عێراق توانای بژاردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی نییه. بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق به بڕی 15 ملیار دۆلاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رز ته‌رخان كراوه، به‌ڵام هێشتا روون نییه ئایا حكومه‌تی عێراق ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان خه‌رج كردووه، یاخود نا؟
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، نیگه‌رانن و پێیان وایه قه‌رزی ده‌ره‌كی ئه‌و پرسه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ئابووری وڵات و پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌كات، به‌و پێیه‌ی قه‌رزه‌كان هه‌ڕه‌شه له داهاتی ملیۆنان فه‌رمانبه‌ری حكومی ده‌كه‌ن.

لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێی وایه بودجه‌ی ساڵی داهاتوو 120 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت و پێشبینیش ده‌كرێت بودجه‌كه به رێژه‌ی له سه‌دا 50 كورتهێنانی هه‌بێت.
زۆرینه‌ی ره‌های بڕی ته‌رخانكراوی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه، هه‌ر كورتهێنانێك له بودجه رووبدات، قورساییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی توێژی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تا ئێستا پڕۆژه یاسای 2020ی له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتووه.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه، هه‌یسه‌م جبووری رایگه‌یاند، هێشتا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له قۆناغی ئاماده‌كردندایه و لیژنه‌ی دارایی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و كورتهێنانێكی دارایی زۆری تێدا بێت.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كورتهێنانی بودجه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌حمه‌د جبووری رایگه‌یاند، قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته 125 ملیار دۆلار و مانه‌وه‌یان به‌و جۆره هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر داهاتووی ئابووری عێراق.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ران حكومه‌ت به به‌رپرسیار له كورتهێنانی بودجه ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌و راستیه‌یان فه‌رامۆش كردووه، كه لایه‌نه‌كان خه‌ڵكی خۆیان خزاندووه‌ته ناو حكومه‌ته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه تۆڕێكی گه‌نده‌ڵیان درووست كردووه و كار بۆ به‌ركه‌وته‌ی دارایی زۆرتر بۆ حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن.

چیدیكه ئه‌وه نهێنی نییه، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان لیژنه‌ی ئابووریان درووست كردووه و ئه‌و لیژنانهیان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر و پڕۆژه‌كانه‌وه زۆرترین پشكیان به‌ر كه‌وێت له داهاتی وڵات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانیش له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێن، چاوپۆشی له‌و راستییه ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی له لیژنه ئابوورییه‌كانی حزبدان، پۆست و پێگه‌ی خۆیان له په‌رله‌مان قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی حكومی و كار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كان بۆ حزبه‌كانیان و كاتێكیش دێته سه‌ر لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان ئه‌وان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێگه به‌و كاره بده‌ن.
شاره‌زایانی ئابووری عێراق، هۆشداری ده‌ده‌ن له داڕووخانی یه‌كجاره‌كی ئابووری عێراق، ئه‌گه‌ر بێت و نرخی نه‌وت له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له بازاره جیهانییه‌كان دابه‌زێت.