له هه‌ولێر کەرنەڤاڵی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی بەڕێوەدەچێت
کامكاران گۆرانی بۆ ئاشتی ده‌ڵێن
K24 - هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/9/2019، له شاری هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه كاتژمێر 6:00 ئێواره له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گرووپی كامكاران كۆنسێرتێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و گۆرانی بۆ ئاشتی ده‌ڵێن.
لەو کەرنەڤاڵەکەدا، هونەرمەندانی ناوخۆیی و بیانی، بەچەند زمانی جیاواز کارە هونەرییەکانیان نمایش دەكەن و لە رێی گۆرانی و موزیك، پەیامی ئاشتی دەدەن بە گوێی ئامادەبووان.
رۆژی 21/9/2019یش لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا، کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی ئاشتی بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، چەندین چالاکی جۆراوجۆر نمایش کران و دووپاتیش لەسەر ئاشتی نێوان گەلان کرایەوە.
رۆژی جیهانی ئاشتی لەساڵی 1982 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راگەیەنراوە، لەو کاتەوە لەسەرتاسەری جیهان ئەم رۆژ و بۆنەیە بەرز رادەگیرێ، لە کوردستانیش ساڵانە پەیامەکە بەنێو هاووڵاتیان بڵاو دەکرێتەوە.