ساڵنامه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

خوێندن 14 رۆژ پێش ده‌خرێت

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵنامه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و ده‌ستپێكی خوێندنی ساڵی داهاتووی راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی ساڵنامه‌كه‌، ساڵی داهاتوو، له‌ 5ی ئه‌یلووله‌وه‌ زه‌نگی خوێندن لێده‌درێت و به‌و پێیه‌ بۆ خوێندنی 2020-2021 خوێندن 14 رۆژ پێش ده‌خرێت.