بەشار کیکی: لە پەرلەمانی عێراق هەوڵی تۆمەتبارکردنی هێزی پێشمەرگە دەدەرێت
پەرلەمانتارێک ئامانجی دروستکردنی لیژنەیەک ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
بەشار کیکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق بەنیازە لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی زیانەکانی ناوچەی رەبیعە پێکبهێنێت، ئامانج لە پێکهێنانی ئەو لیژنەیەش تۆمەتبارکردنی هێزی پێشمەرگە و ناوزڕاندنی هەرێمی کوردستانە.
گوتیشی، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن لە ئاستی پارێزگای نەینەوا کار بۆ رێگریکردن لە هێزی پێشمەرگە بکەن، ئەمەش زیاتر وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەکار دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە یاسای دەستەی پیشەسازی سەربازیی، هێزی پێشمەرگەش هاوشێوەی هێزەکانی دیکەی عێراق ناوی هاتووە، ئەمەش وادەکات پێشمەرگەش لەو چەکانە بێبەش نەبێت، کە بۆ هێزەکانی عێراق تەرخاندەکرێت.
روونیشیکردەوە، یەکەمجارە بەشێوەیەکی فەرمی پێشمەرگە بخرێتە یاسایەکی گرنگی لەوشێوەیە، کە دەبێتە هۆکارێک بۆ پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە.
H.J