سه‌ری مانگ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت
هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداریی ده‌داته شۆفێره‌كان
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداریی ده‌داته شۆفێری ئۆتۆمبێله حكوومییه‌كان و ده‌ڵێت: "دوای چه‌سپكردنی لۆگۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئۆتۆمبێله حكوومییه‌كانه‌وه، سه‌ری مانگ بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئاگاداربن".
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر له فه‌یسبووكه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوی وه‌زاره‌ت بۆ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان ده‌ڵێت: "هه‌مووان ئاگاداربن له 1/10/2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌پێی بڕیاریكی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دوای چه‌سپكردنی لۆگۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئۆتۆمبێله حكوومیه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆوه له رۆژی 1/10/2019 وه هه‌رئۆتۆمبێلێكی حكوومی له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربێت، له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوه ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیریت، كه‌سی سه‌رپێچیكاریش له‌رێگای به‌شی داواكانی هاتووچۆوه ده‌درێته داگا بۆ سزادانی به‌تومه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و تاكه كه‌سی".
فازڵ حاجی هۆشداریی ده‌داته شۆفێری ئۆتۆمبێله حكوومییه‌كان و ده‌ڵێت: "داوا له‌سه‌ر جه‌م شوفێری ئۆتۆمبێله حكوومیه‌كان ده‌كه‌ین، ئاگاداربن و پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان توشی سزا نه‌كه‌ن".