له‌سه‌ر دراما دۆبلاژكراوه‌كان وه‌زیری ئه‌وقاف نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كات
داوای سنوورداركردنیان ده‌كات.. به‌تایبه‌ت دراما توركییه‌كان.. له‌گه‌ڵ داب و كولتووری كورده‌واری یه‌كناگرنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی زنجیره دراما دۆبلاژكراوه‌كان نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه و داوا ده‌كات په‌خشكردنی ئه‌و زنجیره دۆبلاژكراوانه سنووردار بكرێن.
به گوێره‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف، به‌دواداچوونیان كردووه و یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جیابوونه‌وه (طلاق)، په‌خشكردنی زنجیره درامای دۆبلاژكراوی بیانییه، به‌تایبه‌تیش توركییه‌كان و به هه‌موو پێوه‌رێك دوورن له ئاداب و كولتووری كورده‌واری.
له‌و نووسراوه‌دا، پێشنیازی ئه‌وه‌ش كراوه، كه په‌خشكردن و نمایشكردنی سه‌رجه‌م دراما دۆبلاژكراوه‌كان له ته‌له‌فزیۆنه‌كان سنووردار بكرێن، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر درامایه‌ك له‌گه‌ڵ ئادابی كورده‌واری یه‌ك نه‌گرێته‌وه، رێگه به په‌خشكردنی نه‌درێت.
له‌و نووسراوه‌دا كه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ئه‌وقاف باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م رێكاره ده‌بێته هۆكاری پاراستنی خێزان و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه.

ئ. م