ئه‌مەریكا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له عێراق
دوای ھێرشەكەی سەر باڵیۆزخانە ھاووڵاتیانی ئەمەریكا ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
ئه‌مەریكا جارێكی دیكه هاووڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه له گه‌شتكردن بۆ عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له عێراق، جارێكی دیكه داوای له هاووڵاتیانی كردووه‌ته‌وه كه گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا، هۆشداریشی داوه‌ته هاووڵاتییه ئه‌مەریكییه‌كان كه له عێراقن زۆر به ئاگاوه جموجۆڵ بكه‌ن، به‌هۆی ناله‌باری دۆخه‌كه و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشیی تیرۆرستی له شاره گه‌وره‌كان و به‌تایبه‌تیش له شه‌واندا.
ئه‌م هۆشیاركردنهوهیهی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له عێراق له‌دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی دووشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به مووشه‌ك كرایه ئامانج.
هه‌رچه‌نده دواتر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیكردبوویه‌وه هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كی ئه‌مەریكی كرابێته ئامانج، به‌ڵام دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندبوو كه به هاوه‌ن هێرشكراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا.
ھ.م