پەرلەمانی كوردستان یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان وتارێك بەو بۆنەیەوە پێشكەش دەكات.

بەگوێرەی به‌رنامه‌ى كاری سەرۆكایەتی پەرلەمان، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دوو تەوەر دەبێت و لە تەوەری یەكەم دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دووه‌مى پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ریفراندۆم) وتارێك پێشكەش دەكات، كه‌ له‌ 25/9/2017 له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ئه‌نجامدرا.

ھەروەھا تەوەری دووه‌م، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87، 88، 89، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان دەكرێت.

ھ.م