بەھۆی ھێرشێکی داعش دوو چەکداری حەشد کوژران

دووانى دیكه‌ش برینداربوون

K24 - خانه‌قین:

شه‌وی رابردوو، بەھۆی ھێرشێکی داعش دوو چەکداری حەشد کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە سنووری قه‌زای خانەقین، بە کوردستان24ى راگەیاند، شەوی ڕابردوو بەھۆی ھێرشی داعش بۆ سەر یەکەیەکی حەشدی شەعبی، لە گوندی گڵەی سەر بە خانەقین، دوو سەرباز کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوونە.

سەرچاوەکەی پێشمەرگە گوتیشی: "لەھەمان ناوچە بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی بارھەڵگردا تەقیوەتەوە و زیانی زۆری ماددی پێ گەیاندووە، ھاوکات ھەرشەوی ڕابردوو لە گوندی "دەکە"ى سەر بە خانەقین، سێ گوللـە ھاوەن کەوتووەتە خوارەوە و یه‌كێك له‌ نێو رانه‌ مه‌ڕێكی خێزانێكی شوانكاره‌ی گوندەکەدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و بیست سەر مەڕی کوشتووه‌.

ئه‌گه‌رچی له‌ مانگی دیسه‌مبه‌ری 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، وتاری سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش له‌ عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش هۆشداری له‌ به‌هێزبوونه‌وه‌یان دراوه‌.

ئ. م