ریفراندۆم راستی نەبوونی دیموکراسی لە عێراق دەرخست
دوو ساڵ لەمەوبەر سلێمانی داوای سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی کرد
K24 – ههولێر:
ریفراندۆم راستی نەبوونی دیموکراسیی لە عێراقدا دەرخست چونکە حکوومەت و پەرلەمانی عێراقیش نەیانتوانی مافی ڕاپرسی وەک مافێکی دیموکراسی لە خەڵکی کوردستان قبوڵ بکەن و لەبەرامبەردا کاردانەوەی توندی سەربازیی و ئابڵووقەی ئابووری توندی ھەرێمی کوردستانیان.
رۆژی 25/09/2017 بۆ خەڵکی کوردستان وەک جەژنێکی نەتەوەیی بوو، ئەوان تازە لە مەترسی داعش دوورکەوتبوونەوە و بە ئومێدێکی گەورەوە بەرەو سندووقەکان رۆیشتن تا وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، ئایا دەیانەوێت سەربەخۆبن، یان لەگەڵ عێراق بمێننەوە، نزیکەی 93% دانیشتوانی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان و کوردانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا.
بەگوێرەی رای چاودێرانی نێودەوڵەتی، ریفراندۆمەکە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچووە، ریفراندۆم راستیی نەبوونی دیموکراسیی لەعێراقدا دەرخست چونکە حکوومەت و پەرلەمانی عێراقیش نەیانتوانی مافی ڕاپرسی وەک مافێکی دیموکراسی لە خەڵکی کوردستان قبوڵ بکەن و لەبەرامبەردا کاردانەوەی توندی سەربازیی و ئابڵووقەی ئابووریی توندی ھەرێمی کوردستانی لێكەوتەوە.
دوای دووساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەو ھەنگاوە بە دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگ بۆ گەلی کوردستان ئەژمار دەکرێت و ھەندێک لەوانەشی کە پێشتر نەیاری بوون، ئێستا پێیانوایە ئەگەر عێراق پابەندی دەستوور نەبێت و کێشەکان چارەسەر نەکات، کارتێکی گرنگە و کورد دەتوانێت ھەر کاتێک بۆی بڕەخسێت پەنای بۆ بەرێت.
H.J