سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی تایبه‌ته‌ و سڵاو بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز نه‌چه‌مانه‌وه‌

له‌ دووه‌م ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ دووه‌مین ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی تایبه‌ته‌ و سڵاو بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز نه‌چه‌مانه‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی، له‌ تویتێكدا، ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوولی 2019، وێڕای ئه‌وه‌ی رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ رۆژێكی تایبه‌ت وه‌سف ده‌كات، رێز و سڵاویش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌نێرێت، كه‌ هه‌رگیز نه‌چه‌مانه‌وه‌.

رۆژی 25ی ئه‌یلووی 2017، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و تێیدا نزیكه‌ی 93%ی به‌شداربووان به‌ به‌ڵێ ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دا.

ئ. م