به فه‌رمی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاوكرایه‌وه
زێدان 9 یاریزانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و دوورخستۆته‌وه
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئۆساسونا لیستی یاریزانه‌كانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا 9 یاریزانی دوورخستۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25 ئه‌یلوولی 2019، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی 19 یاریزانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئۆساسونا بانگهێشت كردووه.
9 یاریزانانی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌بن كه پێكهاتوون له (مارسێلۆ، میندی، مۆدریچ، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ، ئیبراهیم دیاز، گاریس به‌یل و ماریانۆ).
لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: كۆرتوا، ئایۆلا، ئالتیوب
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، میلیتاو، رامۆس، ڤاران، ناچۆ و ئۆدریۆزۆلا.
ناوه‌راستكاران: كرووس، كاسێمیرۆ، ڤاڵڤێردی و خامیس
هێرشبه‌ران: هازارد، بێنزێما، لوكاس ڤاسكێز، جۆڤیچ، ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ.
له گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا، له كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی ئۆساسونا ده‌كات.