رێگای ھەولێر- گوێڕ دادەخرێت
رێگاكە نۆژەن دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، لە سبەی رۆژی پێنج شەممەوە رێگای ھەولێر - گوێڕ، بەھۆی نۆژەنكردنەوەی دادەخرێت.
لە راگەیەندراوەكەی ھاتووچۆی ھەولێر ھاتووە: "سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كە به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- گوێر له سبەی 26/9/2019ه‌وه رێگایه‌كه له ژێر نه‌فه‌قی لای عه‌لوه‌ی هه‌ولێره‌وه تاكو پێش عه‌لوه و لای كۆمپانیاكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی به درێژایی 700مه‌تر داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك تاكو كاره‌كان ته‌واو ده‌بن".
ئاماژە بەوەشكراوە: "شوفێران بۆچوونه رێگای گوێر و عه‌لوه وه‌كو رێگای به‌دیل ده‌بێت هه‌ر له رێگای هه‌ولێر خه‌بات بڕۆن تا ده‌گه‌نه لای كۆگا‌كان و له‌وێ بچنه‌وه پشت كۆگا‌كان و بێنه‌وه سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر گوێڕ".
ھ.م