سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌رده‌بڕێت
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری هەولێر دەكات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی چوارشەممە 25ـی 9ـی 2019 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فرسەت سۆفی، پارێزگاری نوێی هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە پارێزگاری تازەی هەولێر كرد، وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆی، هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانیدا بۆ خواست.
فرسه‌ت سۆفی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 70ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به كۆی ده‌نگی 27 ده‌نگ له كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، وه‌ك پارێزگارى نوێی هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ولێر له 1923ه‌وه بووه‌ته پارێزگار و فرسه‌ت سۆفی، وه‌ك 41همین پارێزگار ده‌ستبه‌كار بووه.
رۆژی دووشەممە 16/09/2019، فرسەت سۆفی لە بەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد و رۆژی دواتر، له رێوڕه‌سمێكدا، له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر له باڵاخانه‌ی پارێزگا، پۆسته‌كه‌ی راده‌ستكرا.
پرۆفایلی فرسەت سۆفی
- ناوی تەواوی، فەرسەف سۆفی عەلی، لە ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی سەر بە چۆمان چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
- پارێزگاری نوێی پارێزگای هەولێر خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو كچە، هەروەها دانیشتووی هەولێرە.
- فەرسەت سۆفی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرای لە یاسای گشتی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە.
- لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار بووە و هەروەها مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە.
- فەرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەکانی ده‌سته‌ی راوێژكاری یاسایی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لیژنەی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها سەرۆکی لیژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- لەسەر ئاستی کاری حزبیش ئەندامی شاندی دانوسانکاری پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە.
ئ. م