محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: ریفراندۆم تاپۆیه‌

له‌ گیرفانی گه‌لی كورددایه‌

K24 – سلێمانی:

محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی دووساڵ تێپەڕ بوون بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم رایگەیاند، ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەنگاوێكی گرنگ بوو لە مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گەلی كورد و وەك تاپۆ لە گیرفانی كورد دەمێنێتەوە و ھەر كاتێك بیەوێت دەتوانێت بەكاری بهێنێت، چونكە بە خوێن و فرمێسكی گەلێك ھاتووەتە دی و گەل خۆی بڕیاری سەربەخۆیی داوە و دەیەوێ بە ئازادی لەسەر خاكی خۆی بژیت.