وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ هاوكاریی قوتابیان و مامۆستایان راده‌گه‌یه‌نێت
زیادكردنی كرێی خوێندن قه‌ده‌غه كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا پڕۆژه‌ی "هه‌وره‌فێرگه"ى په‌سند كرد، كه خزمه‌تگوزاریی ئه‌لیكتڕۆنی فێركاریی پرۆگرامه‌كانی خوێندنه و له قۆناغه‌كانی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 12ی ئاماده‌یی له خۆ ده‌گرێت، بڕیاریش درا رێگه نه‌درێت كرێی خوێندنی ناوه‌نده ئه‌هلییه‌كان زیاد بكرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ زیاتر بایه‌خدان به‌و قوتابیانه‌ی كه له پۆله‌كانی 2،3،4ی بنه‌ڕه‌تی به زمانی ئینگلیزی هه‌ردوو بابه‌تی زانست و بیركاریان خوێندووه و ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه راگیرا، بڕیار درا به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان تا پێش 1/10/2019 كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی بیركاری و زانستی ئه‌و قوتابخانانه‌دا ئه‌نجام بده‌ن، كه پرۆسه‌كه‌یان تێدا راگیراوه و میكانیزمی پێویستیان بۆ روون بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنێتیی دووباره شیاندنی ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و دوو بابه‌ته‌دا له ئه‌مساڵی خوێندندا كه به كوردی ده‌خوێنن.
به گوێره‌ی نووسراوی فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دروست بكرێت و له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ره‌شنووسی پێشنیازكراوی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت ئاماده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له باره‌ی خوێندنی باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان، بڕیار دراوه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2019-2020) رێگه‌یان پێ نه‌درێت به هیچ جۆرێك نرخی خوێندن زیاد بكه‌ن.