سەفین دزەیی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش نیگەرانە
نوێنەری هەرێم لەگەل شاندی عێراق لە نیویۆرکە
K24 – هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ندامی شاندی حكوومه‌تی عێراقه له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، زۆر كۆبوونه‌وه‌ی پۆزهتیڤییان ئه‌نجام داوه و له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیش سه‌رۆكی وڵاتان نیگه‌رانیی خۆیان نیشان داوه به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه.
ئاشكراشی كرد، له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه ئێستاكه كه‌شێكی ئه‌رێنی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان دروست بووه.
ئاماژەی بەوەش دا، وڵاتان پێشوازیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە رێگای دیالۆگ کرد.
سەفین دزەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بەشدارن لە كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك و دوێنێ چوارشەممەش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبوونەوە.
H.J