پارتی و یەكێتی چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

ئامادەكاریی بۆ كۆبوونەوە سێ قۆڵیی دەكرێت

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و تاووتوێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و یەك لیستیی كورد لە كەركووك بكەن. ھاوكات باس لە ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكرێت.

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24ـی راگەیاند "ئەمڕۆ جارێكی دیكە ھەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی سەرەكی تاووتوێكردنی پێكھیێنانی لیستێكی كوردییە لە ناوچە كوردستانییەكان، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان".

لەلایەكی دیكەوە، جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە كوردستان24ـی راگەیاند "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، پارتی و یەكێتی ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی لە كابینەی نوێی حكوومەتدا ماون و لە پێناو حكوومەتێكی بەھێز، بە ھاوبەشی چارەسەری بكەن".

ھ.م