حەوت تۆمەتباری شەڕی دوو گونده‌كه‌ی بناری قەندیل دەستگیر كران
شەڕەكە لەنێوان دانیشتووانی دوو گوند رووی دا
K24 - رانیە
حەوت تۆمەتباری شەڕی نێوان دانیشتووانی دوو گوندی بناری قەندیل کە کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە، دەستگیر كران.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرای كرد: "پاش ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممەی رابردوو له‌سه‌ر پووش و پاوان شه‌ڕ له نێوان گوندی قەڵاتووکان و دەشتێوان لە سنووری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر- قەزای پشدەر (قه‌ڵادزێ) رووی دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 2 كه‌سی تریش بریندار بوون، شەوی رابردوو 7 تۆمه‌تباری رووداوه‌كه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كرد و دواتر راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كران و سه‌رجه‌میان به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 406 راگیر كران".
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەش داوە: "وێڕای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، ئێستا یه‌كێك له برینداره‌كان برینه‌كه‌ی جێگیره و له ژێر چاودێریی ته‌ندروستی دایه و ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ ماڵه‌وه نێردراوه‌ته‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م