به‌رهه‌م ساڵح: كه‌شێكی ئه‌رێنی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له وتارێكدا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه.
سه‌رۆك كۆمار گوتیشی: پێویسته پرسی كه‌ركووك و ناوچه ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان داعشیان تێك‌شكاند، به‌ڵام نابێت رێگه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر خۆش بكرێت.