نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئومێد ده‌كه‌ین ئەوەی لە 16 ئۆکتۆبەر لە دەست درا بەدەست بهێنرێتەوە
نه‌جمه‌دین كه‌ریم: دۆژمنان بە هاوکاریی خەڵکانێکی ناوخۆیی پیلانیان بۆ له‌ناوبردنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی گێڕا
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ به‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، كه زۆرینه‌ی ره‌های خه‌ڵكی كوردستان به ده‌نگی به‌ڵێ به‌شداریی له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرد، نووسینگه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم سیاسه‌تمه‌داری كورد و پارێزگاری ئه‌و كاتی كه‌ركووك په‌یامێكی راگه‌یاند.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
هاونیشتیمانیانی ئازیزی کەرکووك و کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەکانی پاراستنی خاك و نیشتمان، دوو ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژێکی وەك ئەمڕۆدا لە ٢٥/٩/٢٠١٧ پرۆسەی گشتپرسی "ڕیفراندۆم" بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان به کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکانهوه ئەنجامدرا.
لەم پرۆسەیەدا کە زۆر شەفافانە و بە چاودێری چەندین ڕێکخراو، کەسایەتی نێودەوڵەتی، هەرێمی و ناوخۆیی بەڕێووەچوو، تێیدا زۆرینەی ڕەهای خەڵکی کوردستان به کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکانیشهوه، بە (بەڵێ) خواستی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.
بەڵام وەك هەمیشە، دۆژمنانی گەلەکەمان بە هاوکاری و ئاسانکاری خەڵکانێکی ناوخۆیی، پیلانگێرییان بۆ لە باربردنی خەونی سەربەخۆیی و قەوارەی باشووری کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر ئەنجامدا، کە بووە هۆی لە دەستدانی کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکان، بەڵام بە ئیرادەی بەرز و خۆڕاگری هاونیشتیمانانی کوردستان و کەرکووك تواندرا ئەو قۆناغە سەخەتە تێپەڕێندرێت.
هاونیشتمانیانی ئازیز.. ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی دوو ساڵەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی دەکەینەوە، کە گفتوگۆکان بۆ چارەسەری پرسی کەرکووك لە نێوان حکوومەتی کوردستان و عێراق هەنگاوی باشیان بڕیووە، کە ئومێد دەکرێت، ئەوەی بەهۆی تێوەگلانی خەڵکانێکی ناوخۆیی لە 16 ئۆکتۆبەر لە دەستدرا، بە باشی بەدەستی بهێندرێتەوە.
هەر بۆیە لە یادی دوو ساڵەی ڕێفراندۆمدا، وێڕای سوپاس گۆزاریمان بۆ ئێرادەی بەرز و خۆڕاگریتان، دڵنیاتانیش دەکەینەوە، کە لە هەنگاوەکانمان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ پرسی کەرکوک بەردەوامە.
بەزر و پیرۆزبێت یادی دوو ساڵەی گشتپرسی لە باشوری کوردستان.
سەرربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی پاراستنی کوردستان و کەرکووك.
نووسینگەی
د. نەجمەدین کەریم
٢٥/٩/٢٠١٩
H.B