بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئیستانبولی هه‌ژاند
5.8 پله‌ی رێخته‌ر بووه
K24 - هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.8 پله‌ی رێخته‌ر، شاری ئیستانبوڵی توركیای هه‌ژاند.
به گوێره‌ی سه‌نته‌ری چاودێریی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وڕوپی، گوڕه‌كه‌ی 5.8 پله بووه، قووڵییه‌كه‌ی 2 كیلۆمه‌تر و سه‌نته‌ره‌كه‌شی 66 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای ئیستانبوڵ بووه له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه.
سه‌نته‌ری ئه‌وڕوپی نه‌خشه‌ی شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی نه‌خشه‌كانیش، زیاتر له یه‌ك شوێنی ناو ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه، بوومه‌له‌رزه رووی داوه، كه دوو جاری دیكه‌ش بووه به پله‌ی 3.7 – 3.3 – 3 – 2.1 پله.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، باڵاخانه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه له‌ریونه‌ته‌وه و خه‌ڵكیش له ترسی گیانی خۆیان، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
We have all evacuated the @trtworld building after an #earthquake shook the building. Local media are reporting it was a 5.7-5.9 magnitude quake.. #Istanbul #Turkey pic.twitter.com/hol6wpDqc0
— Auskar Surbakti (@AuskarSurbakti) September 26, 2019
ئ. م