سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە هونەرمەند محەممەد ئەحمەد ئەربیلی کرد

سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازیی لە هونەرمەندێکی ناسراوی شاری هەولێر کرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازیی لە هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێر محەممەد ئەحمەد ئەربیلی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هونەرمەند محەممەد ئەحمەد ئەربیلی کرد، کە بە درێژایی تەمەنی خۆی خزمەتی هونەری کردووە و جێگەی دەستی لە گەشەی کولتوور و هونەری شاری هەولێر و کوردستان دیارە، نیشتمانپەروەرانە لە رێگەی هونەرەکەیەوە خزمەتی وڵاتی خۆی کردووە.
هەروەها سەرۆک بارزانی لە باری تەندروستیی و ژیانی "ئەربیلی" پرسی و هیوای ساغی و تەمەندرێژیی بۆ خواست.

‌H.J