دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت رووی له سه‌قامگیرییه
به هۆی مه‌ترسییه‌كانی لاوازی خواست و زۆربوونی به‌رهه‌م
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، نرخی نه‌وت رووی له سه‌قامگیری كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له دوو گه‌ڕی پێشوودا به هۆی مه‌ترسییه‌كانی لاوازی خواست و زۆربوونی به‌رهه‌م نرخی دابه‌زی بوو.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به 62.36 سه‌نت فرۆشرا و 3 سه‌نت كه‌متر له نرخی دوێنێی تۆمار كرد.
گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساسیش به ئه‌ندازه‌ی دوو سه‌نت و به رێژه‌ی %0.04 دابه‌زین و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نرخی 56.47 سه‌نت مامه‌ڵه كرا.
هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه‌ی نرخیش بۆ خستنه‌بازاری 2.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌فته‌ی رابردوو بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سه‌ر ئارامكۆی سعوودییه، ئه‌مه‌ریكا خستبوویه بازاره‌وه، به‌ڵام توانای به‌رهه‌مھێنان و هه‌ناردنی نه‌وتی سعوودییه به زوویی گه‌ڕایه‌وه ئاستی جارانی.