ئه‌گه‌ر تره‌مپ لابدرێت چی به‌سه‌ر بازاری ئه‌مه‌ریكادا دێت
تره‌مپ ده‌ڵێت بازار داده‌ڕمێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت، بازاری دراوی ئه‌مه‌ریكا داده‌ڕمێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه وه‌به‌رهێنه‌ران له ئه‌مه‌ریكا له به نیگه‌رانییه ده‌ڕواننه ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پیلوسی له باره‌ی تره‌مپه‌وه كردوویه‌تی.
تره‌مپ له تویتێكی تویته‌ردا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر به كرده‌وه ئه‌وه بكه‌ن، بازاری دراو و بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا داده‌ڕمێت. ئایا له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وه ته‌نیا چانسه بازاری دراو و ئابووری ئه‌مه‌ریكا له باشترین قۆناغی مێژووی خۆیدایه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلوسی رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی رێككاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له تره‌مپ.
پیلوسی تره‌میشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه فشاری خستووه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤلادیمێر زیلینسكی و داوای لێكردووه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دژی كوڕی جۆ بایدن بكاته‌وه، كه سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كردووه.
لێپرسینه‌وه له تره‌مپ پێویستی به ده‌نگدان و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئه‌و لێدوانانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پێنوێنه‌كانی بۆرسه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روو له دابه‌زین بكه‌ن.
شیكه‌ره‌وانی ئابووری له‌و بڕوایه‌دان، ئه‌گه‌ر تره‌مپ لابدرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می لادانی بیل كلینتۆن له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، كه دواتر ئه‌نجوومه‌نی پیران پشتی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌گرت، پێنوێنه‌كانی بازاری دراو و سه‌رمایه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رز ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر چی تره‌مپ پێی وایه داده‌ڕمێن.