کەناڵی کەی ئێن ئێن دادەخرێت
کەی ئێن ئێن ماڵئاوایی لە بینەرانی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی سه‌ر به كۆمپانیای وشه به مه‌به‌ستی دووباره رێكخستنه‌وه و درووستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی میدیایی، ئه‌مشه‌و كاتژمێر (08:00) په‌خشی خۆی راده‌گرێت.
بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە: "كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) كۆتایی به په‌خشی خۆی ده‌هێنێت". له په‌یامێكیشدا سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا، بینه‌ر و هاوكاری بوون.
له‌و باره‌یه‌وه، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ی راگەیاند، کۆمپانیای وشە، کەناڵی کەی ئین ئێن دادەخات و پڕۆژەیەکی دیکەی میدیایی دەستپێدەکات.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، بڕیارە كۆمپانیای وشه گۆڕانکاریی بنەڕەتیی لە دامەزراوە میدیاییەكانی بکات و پڕۆژەی نوێ بخەنەکار، کە جیاواز بن لە ئەزموونی پێشووی کارکردنی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، فازڵ نەجیب، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وشە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رایگه‌یاند، کۆمپانیای وشە لە پێناو رێکخستنەوەی بەشی میدیایی و ئۆرگانەکانی، پەخشی کەناڵی (کەی ئێن ئێن)دەوەستێنێت. ئەم بڕیارەش لە پێناو نوێبوونەوە و خۆگونجاندنە لە گەڵ دنیای نوێی میدیا و کاریگەرییەکانی.
راشیگه‌یاند، میدیا کاغەز و دیجیتاڵییەکانمان بەردەوام دەبن کە تا ئێستا بریتین لە (رۆژنامەی زەمەن، گۆڤاری پەیسەر، ماڵپەڕهكانی زەمەن پرێس، کەی ئێن ئێن سی، سبەی و پەیسەر.
H.J