ئێران ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل داده‌خات
عه‌لی خامنه‌یی بێهیوایی خۆی لە وڵاتانی ئەوروپا رادەگەیەنێت
K24- هه‌ولێر:
رێبەری باڵای ئێران بێهیوایی خۆی لە وڵاتانی ئەوروپا رادەگەیەنێت و له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش دەڵێت، دەرگای گفتوگۆمان لەگەڵ واشنتن و ته‌ل ئه‌ڤیڤ داخراوە.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە دانوستانی وڵاتەکەی رایگەیاند، جگە لە ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل، كۆماری ئیسلامی دەرگای دانوستانی بەرووی هیچ وڵاتێک‌دا دانەخستووە.
هاوکات رووی قسه‌كانی لە بەرپرسانی وڵاتەکەی ده‌كات و دەڵێت: بۆ دانوستانكردن نابێت متمانە بە چەند وڵاتێکی ئەوروپیش بکەن، کە بەئاشکرا دژایەتی ئێران دەکەن.
H.B