ئه‌ردۆغان به‌رگری له ئێران ده‌كات
له جێی خۆیدا نییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هۆشداری دا له‌وه‌ی ئۆباڵی بۆردومانكردنی كۆمپانیای نه‌وتی سعوودییه(ئارامكۆ) بخرێته پاڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد، تۆمه‌تباركردنی ئێران به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به هێرشكردنه سه‌ر ئارامكۆ، له جێی خۆیدا نییه.
گوتیشی: پێویسته دان به‌وه‌دا بنرێت، كه ئه‌و هێرشانه له هه‌ندێك ناوچه‌ی یه‌مه‌نه‌وه كراونه‌ته سه‌ر سعوودییه.
هه‌روه‌ها گوتی: راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ تۆمه‌تباركردنی ئێران به‌و هێرشانه به بێ بوونی به‌ڵگه نادرووسته و ناكرێت به‌رپرسیارێتییه‌كه بخرێته ئه‌ستۆی ئێران.
ئه‌ردۆغان نه‌یارێتی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ربڕی و گوتی: توركیا و ئێران دراوسێن له ناوچه‌كه و سزاكان هیچ چاره‌سه‌رێك به ده‌سته‌وه ناده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له 14ی ئه‌م مانگه‌دا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر ناوه‌ند و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی سعوودییه، هه‌ریه‌ك له سعوودییه، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژ كرد.