به وێنه.. دوو سه‌گ تا مردن جه‌سته‌ی خاوه‌نه‌كه‌یان هه‌ڵده‌زڕن
دراوسێكان به‌هانایه‌وه چوون به‌ڵام نه‌یانتوانی له ئافره‌ته‌كه له چنگی ئه‌و ئاژه‌ڵه دڕندانه رزگار بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی خانمێك له ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به ده‌نگی به‌رز ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان، دوو سه‌گه‌كه‌ی ئه‌و خانمه له جۆری "پوڵ دۆگ" په‌لاماری خاوه‌نه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و تا مردن جه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌زڕن.
رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و خانمه 43 ساڵییه بووه قوربانی ده‌ستی دوو سه‌گی دڕنده، كه له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا په‌روه‌رده‌ی ده‌كردن و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه، كه به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی بووه‌ته ده‌مه‌قاڵێیان.
یه‌كێك له دراوسێكانی ئه‌و ئافره‌ته ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی هاواری ئه‌و خانمه و دوو كچه‌كه‌ی گه‌یشته گوێیان، به‌په‌له به‌ره‌و ماڵی ئه‌وان رایانكرد، كاتێك بینییان یه‌كێك له كچه‌كانی رایكرد و داوای هاوكاری له دراوسێكانی كرد، دراوسێكانیش هه‌وڵی زۆریاندا به لێدانی به‌رد قوربانییه‌كه له چنگی ئه‌و دوو ئاژه‌ڵه دڕنده‌یه رزگار بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌گه‌كان له جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌كه دوور بخه‌نه‌وه.
بیف هول كه دراوسێیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه‌یه و هه‌وڵیداوه ئافره‌ته‌كه رزگار بكات، ده‌ڵێت: یه‌كێك له سه‌گه‌كان زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه گازی له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرت و جه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵده‌لۆشی، وه‌ك بڵێی زۆر به‌په‌رۆش بوو بۆ خوێنمژین، بۆیه تیمه‌كانی پۆلیس ناچار بوون به چه‌ك سه‌گه‌كه بكوژن.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه هاوسه‌ری هول ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌كاتی رووداوه‌كه به‌پێی په‌تی به‌ره‌و ماڵی دراوسێكه‌ی رایكرد، كاتێك بینی خاوه‌نی دوو سه‌گه‌كه خه‌ڵتانی خوێن بووه، دواتر تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌ندرووستی گه‌یشتنه ماڵه‌كه، به‌ڵام خوێنێكی زۆر له جه‌سته‌كه‌ی ده‌چۆڕا و نه‌یانتوانی یارمه‌تی بده‌ن و دوای مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه، ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B


