ئاژانسی ئه‌تۆمی: ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی پێشكه‌وتوو
"ئێران سه‌نته‌رفیوچی پێشكه‌وتووی له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌كارخستووه"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاشكرای ده‌كات، له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا بۆ پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێران له رێگه‌ی سه‌نته‌رفیوچی پێشكه‌وتوو، ده‌ستی به پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ناوبراو، ئێران له رێگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم به به‌كارهێنانی ئامێری سه‌نته‌رفیوچی پێشكه‌وتوو، ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی پێشێلكردووه، كه له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان واژووی كردبوو.
ئاژانسه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئێران هه‌وڵ ده‌دات ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌و ئامێره پێشكه‌وتووانه له سهنتهرفیوچهكاندا جێگیر بكات، كه پێشتر تاران رایگه‌یاندبوو".
راپۆرته‌كه جه‌ختیش دكاته‌وه، ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی، ته‌واوی ئامێره‌كانی سه‌نته‌رفیوچ كه جێگیركراون، ئاماده‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پیتراو.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B