ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
رێگاكه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه رێگایه‌كی سه‌ره‌كی له سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه بۆ ماوه‌ی 70 رۆژ داده‌خرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفیران وهاولاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌مڕۆوه رێگای نیوان ناحیه‌ی هیران و گوندی مامه جه‌لكه له سنووری قه‌زای شه‌قلاوه بۆ ماوه‌ی 70 رۆژ به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه داده‌خرێت.
ئه‌م ریگایه له‌لایه‌ن ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، كه له نێوان پارێزگاكانی دهۆك و سلیمانی كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌شتیارانیش له‌رۆژانی هه‌ینی هه‌مان رێگا به‌كار ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌قلاوه توشی قه‌ره‌بالغی نه‌بن.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2019/9/26
H.B