سعوودییه ده‌رگا بۆ خه‌ڵكی 49 وڵات ده‌كاته‌وه بێ ڤیزا سه‌ردانی بكه‌ن
ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه رووگه‌ی گه‌شتیاری
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعوودییه، سیاسه‌تێكی نوێی ئابووریان گرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه رووگه‌ی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریاندا رێگه به خه‌ڵكی 49 وڵات بده‌ن بێ ڤیزا سه‌ردانی عه‌ره‌بستان بكه‌ن.
پێدانی ڤیزه‌ی گه‌شتیاری یه‌كه‌مجاره له سعوودییه كاری پێده‌كرێت و تێچوونی ته‌نیا 440 ریاڵی سعوودییه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رێك كاری پێده‌كرێت.
به گوێره‌ی رێككاره نوێیه‌كان، هه‌ر گه‌شتیارێك ده‌توانێت 90 رۆژ له هه‌ر سه‌ردانێكی بۆ سعوودییه بمێنێته‌وه و به گشتیی له ساڵێكدا ده‌توانێت 180 رۆژ بمێنێته‌وه.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه رێگه به خه‌ڵكی 40 وڵاتی جیهان ده‌ده‌ن، به بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خته سه‌ردانی سعوودییه بكه‌ن. ئه‌و وڵاتانه‌ش 38یان وڵاتی ئه‌وروپایین.
وڵاته‌كان ئه‌مانه‌ن: نه‌مسا، به‌لجیكا، چیك، دانیمارك، ئیستونیا، فنله‌ندا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنانستان، مه‌جه‌ڕستان، ئایسله‌ندا، ئیتاڵیا، لاتڤیا، لیتوانیا، لۆكسمبۆرگ، مالتا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، پۆڵه‌ندا، پورتوگال، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، ئێرله‌ندا، موناكۆ، ئه‌ندورا، رووسیا، مۆنتیرۆ، سان مارینۆ، ئۆكرانیا، به‌ریتانیا، بولگاریا، رۆمانیا، كرواتیا و قوبرس.

هه‌روه‌ها حه‌وت وڵاتی ئاسیاش بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانی سعوودییه بكه‌ن، ئه‌وانیش، برۆنای، ژاپۆن، سه‌نگافوره، مالیزیا، كۆریای باشور، كازاخستان، چین و له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكووریش هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و هه‌روه‌ها ئوسترالیا و نیوزله‌نداش ده‌گرێته‌وه.