بڕایان هووک: ئێران وەکو گەڕەکێکی تاران تەماشای عێراق دەکات
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆكاروباری ئێران بە كوردستان24 دەدوێت
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆكاروباری ئێران بە كوردستان24ی راگەیاند ئێران له عێراق ته‌نیا ئامانجی دروستكردنی ناسه‌قامگیرییه و هه‌میشه‌ش عێراقی وه‌كو گه‌ڕه‌كێكی ئێران ته‌ماشا كردووه.
بڕایان هووك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مەریكا سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ئێرانییه‌كان سیاسه‌تی خۆیان ده‌گۆڕن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
بڕایان هووك ئاشكراشی ده‌كات كه ئێران له عێراق ته‌نیا ئامانجی دروستكردنی ناسه‌قامگیرییه و هه‌میشه‌ش عێراقی وه‌كو گه‌ڕه‌كێكی ئێران ته‌ماشا كردووه.
له‌باره‌ی چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ناوكیش، نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتنێكی نوێ بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپیش هه‌مان بۆچوونی واشنتنیان هه‌یه.
ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران باسێکی گەرمی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بوو، بەهۆی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا سەرۆکۆنەی ئێرانیان کرد و داوایان کرد سنوورێک بۆ دەستێوەردانەکانی تاران دابنرێت.
لەبارەی عێراقیش، داوایان کرد سەروەری ئەو وڵاتە بپارێزرێت و بۆ جەنگی ناوچەیی بەکارنەیەت.
H.J