هۆکاری ئاگر کەوتنەوە لە بەنزینخانەیەکی هەولێر ئاشکرا دەکرێت
چی بووە هۆی سووتانی سێ تانکەر؟
K24 – ههولێر:
ئاگر لە بەنزینخانەیەکی هەولێر کەوتەوە و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێریش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر بۆ میدیاکانی راگەیاند، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەی ئەمڕۆی بەنزینخانەی زانکۆی هەولێر بۆ بەکارهێنانی ماتۆڕی راکێشانی بەنزین دوور لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەگەڕێتەوە.
راشیگەیاند، ئەو شوێنانەی رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە
بەهۆی رووداوەکە، سێ تانکەر سووتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنها کارمەندێکی بەنزینخانەکە بە سووکی برینداربووە.
H.J