وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێران دهداتهوه
"خاکی وڵات هێڵی سوورە"
K24 - ههولێر:
وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا دایەوە و رەتیکردەوە وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئار تی رووسیا، تەحسین خەفاجی, گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، وەڵامی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا دایەوە و رەتیکردەوە وڵاتەکەی بكرێته گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رایگەیاند، هەرگیز رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ، گوتیشی: "خاکی وڵاتەکەمان هێڵی سوورە".
پێشتر، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق کرد، ئەگەر واشنتن شەڕ لە دژی تاران بەرپا بکات.
ئ. م