لایەنە كوردستانییەكان لەبارەی لیستی ھاوبەش دوا بڕیار دەدەن
كۆبوونەوەی فراوانی لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ لایەنەکان لەبارەی پێكھێنانی لیستی ھاوبەش بۆ ناوچە كوردستانییەكان كۆببنەوە و بڕیاری كۆتایی بدەن.
خەسرۆ گۆران، بهرپرسی دهزگای ههڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ی راگهیاند: "ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکان كۆبوونهوهیهكی فراوان ئەنجام دەدەن و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری كۆتایی لهبارهی لیستی هاوبهش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ناوچه كوردستانییهكان دهدهن".
گوتیشی: "لیستە هاوبەشەکەی لایەنە کوردستانییەکان تەنیا بۆ پارێزگای کەرکووک نابێت، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچە کوردستانییەکان لە پارێزگاکانی دیکەش دەبێت".
رۆژی پێجشەمەی رابردوو 26/9/2019، شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان ئەنجامبدرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن.
بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەدەچێت و لایەنە كوردستانییەكانیش دەیانەوێت لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا و دیالە بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكەدا بكەن.
ھ.م