ئه‌مه‌ریكا رێگای به زه‌ریف نه‌دا له نیویۆرك سه‌ردانی نه‌خۆشێك بكات
واشنتن بۆ سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كه مه‌رجی بۆ تاران هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نێرده‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایانكرد، واشنتن رێگه‌ی به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نه‌داوه سه‌ردانی باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات كه نه‌خۆشه و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری نیویۆرك چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "داواكاریی زه‌ریف بۆ سه‌ردانی دیپلۆماتكارێكی وڵاته‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، تا كاتێك ئێران یه‌كێك له زیندانیكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئازاد نه‌كات كه ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئێران ساڵانێكه سته‌م له چه‌ندین هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، هاوڕێ و خێزانه‌كانیانی دووچاری ئازار و خه‌م كردووه و ته‌نانه‌ت ناتوانن به ئازادی سه‌ردانیشیان بكه‌ن. بۆیه ئێمه‌ش نێرده‌ی ئێرانمان ئاگاداركرده‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی زیندانیی كراون ئازاد بكه‌ن رێگه به زه‌ریف ده‌ده‌ین سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كه بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی ره‌زا میر یوسفی، گوته‌بێژێك به‌ناوی نێرده‌ی ئێران گووتی: "مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی، باڵیۆزی ئێران، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری (ئه‌بر ئیست ساید) له مانهاتن چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زه‌ریف له نیویۆركه و ویستوویه‌تی سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشه بكات".
رێگه‌نه‌دان به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پاش بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكایه كه له مانگی تهمووز به‌سه‌ر زه‌ریف و ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری سه‌پاند پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نیویۆرك بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا رێگا به دیپلۆماتكاره ئێرانییه‌كان نادات جگه له ناوچه‌یه‌كی بچووكی مانهاتن و ناوچه‌ی كوینز و فڕۆكه‌خانه‌ی جۆن كینێدی، به هیچ لایه‌كی دیكه‌دا بڕۆن و بسوڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌و بازنه بچووكه‌ش بچنه ده‌ره‌وه، ده‌بێت داوای ره‌زامه‌ندی واشنتن بكه‌ن.
UN security personnel restricting @JZarif to a very limited area according to U.S. sanctions & regulations.
— Heshmat Alavi (@HeshmatAlavi) September 27, 2019
The look on his face says it all. pic.twitter.com/INqbuYAlEf