دوای 40 ساڵ عێراق كەشتییەكی رەوانەی ئەمەریكای باكوور كرد

"پابەندنی ھەموو رێكارە یاساییە نێودوەڵەتییەكان بووە"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیاند، دوای 40 ساڵ جارێكی دیكە رێگای دەریای لەگەڵ ئەمەریكا باكوور كرایەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، رێگای ئاوی لە نێوان عێراق و بەندەری ڤانكۆڤەری كەنەدی و لۆس ئەنجڵسی ئەمەریكا كراوەتەوەو، ئەمەش ھەنگاوێكی ئەرێنی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو ناوچەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەیشتنی یەكەم كاروانی كەشتی كۆمپانیای حەدبا بۆ كەنەدا دوای 43 رۆژ  سەركەوتنێكی مەزنە و كۆمپانیا عێراقییەكەش پابەندنی ھەموو رێكارە یاساییە نێودوەڵەتییەكان بووە كە رێكخراوی دەریای جیھانی وەكو مەرج لەسەر كۆمپانیاكانی جیھانی داناوە.

بەندەری ڤانكۆڤەر كەنەدی، یەكێكە لە گرنگترین بەندەرە بازرگانییەكانی جیھان و پێشوازی لەو كەشتیانە ناكات كە پابەندی یاسا نێودوەڵەتییەكان نابن.

ھ.م