سەرۆكی نوێی زانكۆی ھەڵەبجە دیار كرا
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیارەكەی واژۆ كرد
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، بە واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. مھاباد كامیل عەبدوڵڵا بە سەرۆكی زانكۆی ھەڵەبجە دیار كرا.
وەك لە نووسراوەكەدا ھاتووە: "پاڵپشت بە فەرمانی ژمارە (49) لە 28/8/2019 بڕیارماندا بە دانانی (پ.ی. د. مھاباد كامل عەبدوڵڵا) بە سەرۆكی زانكۆی ھەڵەبجە. ئەم فەرمانە لە رێكەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت".

نزیکەی دوومانگ لەمەوبەر پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. تەحسین زەنگەنە سەرۆكی زانكۆی ھەڵەبجە نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەشکرد. تائێستا پۆستی سەرۆكی زانكۆی ھەڵەبجە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. دانا عەبدوڵڵا تاهیر بەوەکالەت بەڕێوە دەبرا.
ھ.م