لایه‌نه كوردستانییەكان له‌سه‌ر لیستێكی هاوبه‌ش رێككه‌وتن
لیسته‌كه ناوی هاوپه‌یمانی كوردستانییه
K24 - ھەولێر
لایه‌نه‌كان سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌ش بۆ ھەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق رێككه‌وتن و بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی (كه‌ركووك، دیاله، نه‌ینه‌وا، سەڵاحەدین) به یه‌ك لیست به‌شداریی ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌ولێر كه كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند: "لیسته هاوبه‌شه‌كانی به‌ناوی (هاوپه‌یمانی كوردستانی) بۆ ھەرچوار پارێزگا ده‌بێت.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشدا: "گفتوگۆی نێوان لایەنەكان بەردەوام دەبێت و قسە لەسەر لۆگۆی لیستەكە دەكەن و رەنگ و شێوەی لۆگۆی لیستی (هاوپه‌یمانی كوردستانی) دیار دەكەن".
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24: "لایەنە كوردستانییەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكەن، بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان پێش وادەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ھاوكات داوا دەكەن كە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ھەموار بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان لە دەنگدان بێبەش نەكرێن".
لەبارەی دیاركردنی سەرۆكی لیسی (هاوپه‌یمانی كوردستانی) پەیامنێرمان گوتی: "سەرۆكی لیست دیار نەكراوە و لایەنە كوردستانییەكان چاوەڕێ دەكەن ئەگەر یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ھەڵبوەشێتەوە گۆڕانكاری رووبدات. ھەروەھا لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردن بڕیار لەبارەی تیمی ھەڵمەتی بانگەشە كردن بۆ لیستی (هاوپه‌یمانی كوردستانی) و ریكلامی راگەیاندنەكان بۆ لیستەكە دەدرێت".
ئەمڕۆ شەممە 28/9/2019، نۆ لایەنی سیاسی كوردستان لە ھەولێر لەبارەی پێكھێنانی لیستی ھاوبەش لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆبوونەوە و بڕیارە ھەر ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری زیاتر لەبارەی كۆبوونەوەكەیان بخەنەڕوو.
لە 1/4/2019 ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عێراق بەڕێوەدەچێت.
ھ.م