به‌هۆی "سووتاندنی كتێب له‌لایه‌ن مامۆستایان" زیاتر له 80 دار و نه‌مام له‌ناوچوون
"دووه‌م ساڵه رووداوه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه"

K24 - كۆیه:
به‌هۆی سووتانی كتێبی قوتابخانه‌یه‌ك، له گه‌ڕه‌كی گه‌شتیاری شاری كۆیه، نزیكه‌ی 80 بنه دار و نه‌مام، كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه چێنراوه، له‌ناو چوون.
به گوێره‌ی گوته‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌سه‌ر تێچووی خۆی شوێنه‌كه‌ی بۆ چاندنی نه‌مام و دار چاككردووه، كاتێك مامۆستایانی قوتابخانه‌ی گه‌شتیاری، كتێبیان له بن دیواری دواوه‌ی قوتابخانه‌كه سووتاندووه، ئاگر په‌ڕێوه‌ته‌وه ناو داره‌كان و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 20 داری گه‌وره و 60 نه‌مامی دیكه له‌ناو چوونه.
هاوكار محه‌مه‌د، كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كه‌كه و ژنگه دۆسیتیشه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌شێك له دراوسێكانی زیاتر له 10 ساڵه ماڵیان له‌و شوێنه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی شوێنه‌كه‌ی چاككردووه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته سه‌وزایی و دارستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چووه‌ته دارستانی كۆیه و داری سنۆبه‌ری وه‌رگرتوو.
روونیشی كرده‌وه، جیا له‌و دارانه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چه‌ندین بنه‌داری دیكه‌ی هێناوه و چاندوویه‌تی، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی شوێنه‌كه سه‌وز بكرێت و جوانییه‌ك به شوێنه‌كه بدات.
ئاشكراشیكرد، ئه‌وه دووه‌م ساڵه به‌هۆی سووتاندنی كتێب له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، زیان به شوێنه‌كه ده‌گات، ئه‌گه‌رچی ساڵی رابردوو زیانه‌كه‌ی شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیانێكی زۆر به شوێنه‌كه گه‌یشتووه.
هاوكار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆی بنی هه‌ندێك له داره‌كانی له پووش و گه‌ڵای وه‌ریو پاككردووه‌ته‌وه و كرێكاریشی لێگرتووه، به‌و هۆیه‌وه‌ش ته‌نها ئه‌و دارانه زیانیان به‌ر نه‌كه‌وتووه و ماونه‌ته‌وه.
گرفتی ئه‌و هاووڵاتییه ئێستا ئه‌وه‌یه، چه‌ندین ساڵه خزمه‌تی دار و ژینگه‌ی شوێنه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می چه‌ند كه‌سێك، ته‌واوی ماندووبوونیان بۆ جوانكردنی ژینگه‌ی شوێنه‌كه، به فیڕۆ چوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)